بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە گەروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ئێوارەی چوارشەممە دەگاتە تاران و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆدەبێتەوە.
غەریب ئابادی ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەر دوو لا دەکرێت.
ڕافائێل گەروسی لە میانەی قبووڵکردنی نامەی دەستبەکاربوونی ڕەزا نەجەفی باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات./.