بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی دهۆک لە خولەکی 65 دا گۆڵی یەکەمی خۆی و یارییەکەی تۆمار کرد. دواتر دوای چەند خولەکێکی کەم قادسییە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
ناوبژیوانی یارییەکە 11 خولەکی بۆ کاتی یاسایی یارییەکە زیاد کرد و لە خولەکی 92 دا یانەی دهۆک گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا تۆمار کرد.
یارییەکە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی حیزبی و حکومی پیرۆزبایی سەرکەوتنی یانەی دهۆکیان کردووە./.