بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە 19 ی نیسانی 2025 لە مەسقەت پایتەختی عۆمان بەڕێوە دەچێت.
گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی 12 ی نیسانی 2025 بەڕێوەچوو و وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕۆڵی نێوەندگێڕی دەگێڕا.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتی شاندەکانی هەر دوو وڵاتیان کرد./.