بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکادا دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنی تاوتوێ کرد.
ترەمپ ستایشی ڕۆڵی عۆمانی کرد لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
هەر دوو لا سەبارەت بە چۆنیەتی پشتیوانیکردنی دانوستانەکان لە پێناو گەیشتن بە ئەنجامی خوازراو بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.