بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای وڵات، وتیان: دانوستانەکانی عۆمان یەکێک لە دەیان کاروبار و هەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوەیە و نابێت کاروباری وڵات گرێدراوی ئەم پرسە بێت، بەرامبەر بەم دانوستانانە نە گەشبینم و نە ڕەشبین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەمە کار و هەنگاوێکە کە بڕیاری لە سەر دراوە و لە هەنگاوە سەرەتاییەکاندا باش جێبەجێ کراوە، ئەڵبەت بە لایەنی بەرامبەر ڕەشبینین و بە تواناکانی خۆمان گەشبینین.
بەڕێزیان وتیان: نابێت هەڵەی ڕێکەوتنی ناوەکی دووبارە بکرێتەوە، لە سەردەمی ڕێکەوتنی ناوەکیدا سەرجەم کاروباری وڵات بە دانوستانەکانەوە گرێدرا./.