بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەمریکا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی ڕادەستی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە بەڵام هەندێک دەڵێن کە گرووپەکانی خۆڕاگری دەبێت چەکەکانی خۆیان دابنێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمە چ ڕووداوێکە کە قوربانی چەک دەکات و چەکی زیاتر بە بکوژ و تاوانبار دەدات؟
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی سوپای ئەو ڕژێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا 13 هەزار پارچە چەک و کەرەستەی سەربازی لە ئەمریکا وەردەگرێت./.