بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە، ئیستفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەدا 70 ی کەرتی غەززە فەرمانی چۆڵکردنی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە هەیە و فەڵەستینییەکان هیچ شوێنێکی پارێزراویان بۆ نیشتەجێبوون نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زیاتر لە 7 هەفتەیە کە موڵەتی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ غەززە ڕاگیراوە و بەدەر لەوەش هیچ شوێنێکی پارێزراو لە غەززەدا نەماوە.
نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرپڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە سەر دۆخی غەززە هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا دۆخی ئەم ناوچەیە هێندە مەترسیدار نەبووە و گیانی دانیشتووانەکەی بە واتای ڕاستەقینە کەوتووەتە مەترسییەوە.
ئەو نووسینگەیە ڕایگەیاندووە کە دۆخی غەززە وایکردووە کە مادە خۆراکییەکان لە بەردەستدا نەبن و خەڵک بۆ دەستخستنی پێداویستییەکان هیچ ڕێگایەکیان لە بەردەمدا نەبێت./.