بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندووە کە سالم داغستانی بەرپرسی پێشووی لقی لێکۆڵینەوەکانی هەواڵگریی هێزی ئاسمانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە شاری لازقیە دەستبەسەر کراوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی سوریادا هاتووە کە داغستانی پێشتر چەندین بەرپرسیارێتیی هەبووە، وەک: بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەکان لە گرتووخانەی سیدنایا و بەرپرسی لێژنەی ئەمنی لە غوتەی ڕۆژهەڵات./.