بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائێل گەروسی لە تاران لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
ناوبراو کە بە یاوەری شاندێکی تەکنیکی سەردانی تارانی کردووە، دۆسیەی ناوەکی ئێرانی لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی تاوتوێ کرد.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بڕیارە لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێرانیش کۆببێتەوە./.