بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ مەسرور بارزانی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کرایەوە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا و گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.