بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا غەززە بووەتە گۆڕێکی بەکۆمەڵی فەڵەستینییەکان و ئەوانەی هاوکاری ئەوان دەکەن، لە ئێستادا ڕووخانی غەززە و دەرکردنی زۆرەملێی دانیشتووانەکەی دەبینین و ئەوانەش هەوڵ دەدەن هاوکاری دانیشتووانی غەززە بکەن، هیچ پارێزراو نین.
لە بەیاننامەیەکی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە هەلومەرجی ئەمنی کە لە 18 مانگی ڕابردوودا وەک کارەساتێک بووە، لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیەدا دژوارتر بووە و هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانیش بە هۆی تاوانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستییەوە بووەتە مەترسییەکی گەورە./.