بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند کە لێژنەی باڵای هاوبەشی نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان کاری خۆیی بە کۆتایی گەیاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی باش.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بوونی هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێران لە هەرێم، ڕایگەیاند کە هەنگاوی باش هەڵگیراوە و ئەم هێزانە چیدی هەڕەشەی ئەمنی و سەربازی لە سنورە هاوبەشەکان نین./.