بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕافائێل گەروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” وتووێژێکی بەرهەمدارم لە گەڵ ڕافائێل گەروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هەبوو. لە مانگەکانی داهاتوو ئاژانس دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی دۆسیەی ناوەکی ئێران هەبێت “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” بە پێی ئەوەی چەندین هۆکاری تێکدەر کۆبوونەتەوە تا دانوستانەکانی ئێستا لە ڕێگای خۆی بەلاڕێدا ببەن، ئێمە پێویستمان بە بەڕێوەبەرێکی ئاشتی هەیە “.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” دەمانەوێت متمانە بە ئەرکەکەی گەروسی بکەین بۆ دوورخستنەوەی ئاژانس لە سیاسەت و بەسیاسیکردن و پاراستنی گرنگیدان بە ئەرکە تەکنیکییەکان “./.