بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە پەراوێزی دیداری سلێمانی، سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ” هیوادارین ئەمریکییەکان بە نیازپاکییەوە دانوستان بکەن و پرسی هەڵگرتنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران تاوتوێ بکەن “.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ” هەرێم دۆستێکی زۆر باشە بۆ ئێران “.
خەتیب زادە ڕایگەیاند کە ” ئێران و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی چەندقۆڵیی زۆر باشیان پێکەوە هەیە “./.