بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بن سەلمان ئالی سعوود وەزیری بەرگری سعوودیە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە لایەن فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە بواری بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هاوکاری هاوبەشی ناوچەییان بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.
سەردانەکەی خالید بن سەلمان دووەم سەردانی گەورە بەرپرسانی سەربازیی سعوودیە بۆ ئێرانە. ساڵی ڕابردوو سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە سەردانی ئێرانی کرد./.