بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشێکی مووشەکی کراوەتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە بۆ دووەم مانگی بەردەوام بە شێوازی کاریگەر و بەرپرسانە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن دراوەتەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵۆزییەکان بەردەوام دەبێت.
یەحیا سەریع وتی: هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە زەریای سوور و عەرەبدا دوو ئۆپەراسیۆنیان لە دژی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ترۆمەن و ڤینسۆن هەبووە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە لە هێرشی یەکەمدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڤینسۆن دەستبەجێ پاش گەیشتنی بۆ زەریای عەرەب کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانیی یەمەن درۆنێکی MQ-9 ی ئەمریکییان لە ئاسمانی پارێزگای سەنعا تێکشکاندووە./.