بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەفیق سەفا سەرۆکی فراکسیۆنی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگی حزبوڵڵا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە قسە و باسەکان سەبارەت بە چەککردنی حزبوڵڵا تەنیا لە میدیاکاندایە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ناوبراو وتی: قسەکردن سەبارەت بە ستراتیژی بەرگری، بەندە بە کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی.
سەفا وتی کە ئەم ستراتیژە بە پڕچەککردنی سوپای لوبنان و پاراستنی وڵات دەکرێت.
وتیشی کە هیچ هێزێک نییە بتوانێت حزبوڵڵا چەک بکات./.