بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە بە هۆی هێرشە مووشەکییەکەی یەمەنەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێکی زۆری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لێدراوە و بە هەزاران شارۆچکەنشین چوونەتە پەناگەکان.
بە وتەی سەرچاوە زایۆنیستییەکان، بەشێکی زۆری شارۆچکەنشینەکان لە پاش ئەم هێرشە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی تا کۆتایی گەمارۆی سەر غەززە و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت./.