جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

پێشەوا ئەحمەد بۆ جام کوردی لێکیدایەوە: گرنگی دەروازە سنوورییەکان لە پێوەندییەکانی هەڵەبجە و کرماشان

جام کوردی ـــ پێشەوا ئەحمەد، بازرگان و سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی هەڵەبجە سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ کرماشان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "ئەوەی ڕاستی بێت، نیەتی هەردوولا لەسەر بووژاندنەوەیە، بەڵام گەورەترین کۆسپ، کێشەی ئیدارییە و نەبوونی چاودێری و موتابعە کردنە کە زیاتر کوبوونەوەکان تەشریفاتییە، زیاتر ڕێزگرتن و هەندێ موجاملات بووە."

نیسان 18, 2025
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

هەواڵنێری جام کوردی لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد، بازرگان و سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەسەر چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان سنوورە هاوبەشەکانی پاریزگای کرماشان و هەڵەبجە و ئەو کارانەی تاکوو ئێستا بەم ئامانجەوە کراون، چاوپێکەوتنێکی ئەنجام داوە.

 دەقی جاوپێکەوتنەکە؛

جام کوردی –  جەنابتان لە ئێستادا وەکوو بازرگانێکن و پێشتر سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بوون، کەی بۆ کەی سەرۆکی ژووری بازرگانی بوون و هەروەها چەن کۆبوونەوەتان کردووە لەو ماوەیەدا لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکانی شاری کرماشاندا بۆ ئیش و کاری ناوچەکە؟

پێشەوا ئەحمەد: سوپاستان دەکەم، من لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ تاکوو سەرەتای ٢٠٢٣ لە پۆستی سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری هەڵەبجە بووم لەو ماوەیەدا دووجار وەکوو شاندی ژووی بازرگانی سەردانی کرماشانمان کردووە و دووجاری دیکەش ئەوان دەعوەتیان کردووین بۆ موناسیبات واتە بۆ بۆنی تایبەتی خۆیان واتا بە گشتی ئێمە چوار جار سەردانی کرماشانمان کردووە و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێزانی ئەو کاتەی پارێزگای کرماشان و لەگەڵ ژووری بازرگانی و لایەنە پیوەندیدارەکانی دیکە ئەنجام داوە کە سەبارەت بەوە بووە چۆنیەتی هەماهەنگی بکرێت لە نێوان هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و کرماشاندا، چونکە پێکەوە سنووری هاوبەشی بەرفراونمان هەیە و جورێک لە تێکەڵاوی جوگرافیایی و مێژوویی و خوێنی و ئایینی زۆر نزیکمان هەیە، هەموو ئەو بابەتانە کە کراوە یاداشت و تەفاهوم نامەی تێگەیشتن هەیە لە نێوانماندا، لەو بابەتانە جەخت کراوە لەسەر، خاڵە گرنگەکانی بووژاندنەوەی هەر دوو پاریزگا.

جام کوردی: ئەو خاڵە گرنگانە چین کە تایبەتن و قسەتان لەسەر کرووە، با بلێن لێک تێگەیشتنتان لەسەر چ خاڵێک و بە چ ئاراستەیەک بووە؟

پێشەوا ئەحمەد: ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، ئاسانکاری بۆ سەرمایەگوزاری هەرێمی کوردستان، چ لە هەڵەبجە بێ، چ لە هەرێمی کوردستان بێ، بە جۆرێ کە بکرێت پڕۆژەی هاوبەش یا پڕۆژەی وەبەرهێنانی بیانی لە لایەن ئێمەوە لە شار و پارێزگای کرماشاندا ئەنجام بدرێت. ئامادگی ئیداری ئەوان لەو کاتەدا زۆر باش بوو ئەمە بابتێک بوو لە بابەتەکان، بابەتی تر زیاتر جەختمان لەسەر ئاڵوگۆری بازرگانی ئەو سنوورە هاوبەشانە کە هەبوو لە نێوانماندا وەکوو ئەو سنوورانەی کە دەکەوتنە پارێزگای هەڵەبجە لەوانە شێخ سەڵە، پشتە و تەوێڵە، ئێمە دەمانەویست ئاڵوگۆڕی باشتری بازرگانی بکەین، خاڵی جەوهەری گرینگیش ئەوە بوو کە ویستمان سنووری “سازان”نیش بکەینەوە چۆنکە ئەو سنوورە کاریگەرییەکی زۆر باشی ئەبێ لەسەر هەر دوولا و ئەبێتە هۆی بووژانەوەی پارێزگای هەڵەبجە چۆنکە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەگاتە ڕێڕەوی بازرگانی و هەروەها بۆ هەندێ ناوچە و شوێنەکانی تری پارێزگای کرماشانیش زۆر باش دەبوو، ئێمە ئەمانتوانی ئەو جموجووڵە زیاتر کەین، زیاتر لەسەر سازدانی کۆڕ و کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان هەردوولامان بۆیە بتوانین پێکەوە هەماهەنگی زیاترمان هەبێت.

جام کوردی: مەرزی شوشمێ یەکێکە لە مەرزە فەرمییەکان، گرفتەکانی ئەوێ چ بوون لەو ماوەیەدا؟

پێشەوا ئەحمەد: گرفتی شوشمێ ئەوەیە کە ناوچەکە ناوچەیەکی سیاحیە، ڕێگاوبانەکەی لە هەر دوو دیوەوە پاڵنەر نییە بۆ جووڵانەوەیەکی بازرگانی بەهێز لە ناوچەکەدا، ئێمە دەمانەویست مەرزی سازان بکڕێتەوە و ببێتە مەرزێکی بازرگانی و شۆشمێ ببێتە مەرزێکی گەشتیاری و ئێمە بتوانین لە سازاندا ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد درووست بکەین و ببێتە سەنتەرێک بۆ بازاڕ کردن، هەم لە هەرێمی کوردستان و هەمیش لە عێراقدا، واتە لەو کاتەدا ئاڵۆگۆڕی فیکری باشمان هەبوو، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

جام کوردی: گرفتی سنووری سازان لە کوێیە؟ 

پێشەوا ئەحمەد: ئەو کات کێشەکە دەگەڕایەوە بۆ ئێران و ئەوان لەگەڵ ئەو کارەدا نەبوون و هەندێ بۆچوونیان هەبوو و دەیانگوت ئەگەر سازان بکرێتەوە کاریگەری دەبێ لەسەر شۆشمێ و شێخ سەڵە، و ئەبێتە هۆی کزبوونی جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکەدا، ئێمە ئەمانگوت بە پێچەوانەوە، یەعنی هیچ کاریگەرییەکی نابێ و بگرە ئەبێتە هۆی زیاتر بەهێزبوونی، چۆنکە ئێمە هەلێکی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی دەڕەخسێنین بە شێوازێ کە هاوکار بێ بۆ بووژانەوەی هەر دوو مەرزەکەش، واتا پلان و بەرنامەی ئێمە ئاوا بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئامادە بووین وەبەرهێنەری ناوخۆیی کە ببێتە شێوەیەکی وەبەرهێنان لە کەرتی هاوبەشی تایبەت و گشتیدا. جاددەی هەڵەبجە تا سازان وەربگیریت و قیر بکرێت و ئەو ناوچە بازرگانییە ئازادە درووست بکرێت، بەڵام هۆکارەکە ئەوە بوو کە دواکەوت و ئێمە سەردانی بەغدامان کرد، سەردانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد، هەندێ ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرت و ئامادەکارییەکی تەواو هەبوو لە لایەن ئێمەوە، لای ئەوانیش ئامادەکاری هەبوو، بەڵام کارەکان بە بۆنەی پڕۆسەی ئیدارییەوە دواکەوت.

جام کوردی: مەرزی “پشتە” چی، چونکە ئەویش بەهەمان شێوە مەرزێکی فەرمی بوو، گرفتەکە چی بوو و پلانتان چی بوو بۆ ئەوەی باشتری کەن؟

پێشەوا ئەحمەد: لای ئێمە ڕێگەوبانەکەی خراپ بوو و بۆ هات و چۆی بازرگانی ئەو سەیارانە بەکار نەدەهات، چەند جارێک سەردانی مەرزی “پشتە”شمان کرد، بۆ ئەویش پلامان ئەوە بوو کە هەر سازان ببێتە هۆی بەهێزبوونی ئەویش، ئەگەر سازانیش نەبێتە هۆی بەهێز بوونی بتوانین لەوێوە جووڵەی بەهێز بۆ هەندێ کاڵا بە دی بێنین. ماوەیەک بەنیاز بووین نووسینگەیەکی پۆست لەوێ دابمەزرێنین، کە ئەو نووسینگەیە بۆ پۆستە کردنی هەموو ئەو داواکارییانە کە بە شێوەی ئونلاینە لە ئێرانەوە بێتە ئەیرە و پاشان بگاتە دەستی، کارێکی زۆر باش بوو و لە هیچ سنوورێک ئەم کارە نەکرا و تەنانەت لەگەڵ وەکیل و وەزیری ئەو کاتەی پۆستەی ئێرانیش دانیشتمان هەبوو ، تەنانەت لەگەل کنسولی ئەوکاتەی ئێراندا سەردانی پشتەمان کرد، ئێمە دوو پێشنیارمان بوو گوتمان یان تەوێڵە بێت یان پشتە، بەڵام لەسەر تەوێڵە هەندێ کار کرا و شوکر بۆخوا مەرزەکە بوو بە فەرمی و هات و چۆی سەیارە لەوێ ئاسانکاری بۆ کرا و زۆریش باشیش بوو و گوتمان با ئەم کارەش بۆ پشتە بکەین.

جام کوردی: بەڕای جەنابت دەبێ چ مامەڵەیەک لەگەڵ مەرزە نافەرمییەکاندا بکرێت، کە بەردەوام کۆڵبەر ئیشی تێدا دەکا؟

پێشەوا ئەحمەد: ئێمە گوتوومانە ئەرکی سەرشانی هەردوولایە و هەر دووئیدارەیە کە ئەو ناوچانە و ئەو گوندانە و ئەو خەڵک و دانیشوانە کە دەکەونە هەردوو سنوورەکەوە دەبێ لە باشترین حاڵەتی ژیانی خۆیاندا بن، بۆ ئەوەی پێویست نەکا پەنا بۆ هەندێ کاری نافەرمی ببرێت، بۆیە ئێمە دەمانویست ئەم مەرزانە چالاک بکەین، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە هەموویان کارتی تایبەتیان بۆ دەربکرێ بۆ ئەوی بتوانن لە هەر دوو لا ئیمتیازی زیاتریان پێ بدرێ کە ئەدی بیر لە کۆڵبەری نەکەنەوە لە بواری ئەمنیشەوە بۆ هەر دوو لا باش بوو.

جام کوردی: ئەو ئیمتیازانە چین؟

پێشەوا ئەحمەد: ئەو ئیمتیازانە ئەو بوو کە کارتی تایبەتیان بۆ بکرێت و لەو ناوچە بازرگانییانەدا شوێنی کردنەوە وەکوو دووکانیان پێ بدرێت، نووسینگەیان پێ بدرێت، تەنانەت سەیارەیان بۆ بخرێتە خەتەوە. تا ئەدی بیر لەو بابەتانە وەکوو قاچاخ نەکەنەوە و ئاسایشێکی بەردەوام بۆ هەر دوو دیو دابین بکرێت.

کاتێ ئەو هەموو کارانە کرا بۆ نموونە لە مەرزی “سازان”دا ئەو ناوچە بازرگانیە ئازادەمان درووست کرد، “پشتە”شمان بە بەرنامەیەکی هاوبەشی دوولایانە و بەپێی ڕێکەوتنی هەر دوولا بووژاندەوە و هەروەها تەوێڵەشمان بووژاندەوە، ئەو خەڵکەی کە ئەکەونە ئەو سنوورە هەم لە دیوی ئێران، هەم لە دیوی ئێمە، بە هەماهەنگی نێوان هەر دوو پارێزگا، ئەو ئیمتیازەیان پێ بدرێت و ئیمتیازەکان بە ڕێکەوتنی هەر دوولا بێ کە ئەوان بتوان تێدا بەشدار و سوودمەند بن.

جام کوردی: پارێزگارێکی نوێ لە کرماشان دەست بەکار بووە، جەنابت زۆرترین زانیاریت هەیە سەبارەت بە گرفتەکانی هەر دوولا کە چۆن شادەماری ئابووری هەردوولا، هەڵەبجە و کرماشان ببووژێتەوە، ئەگەر جەنابت لەسەر پۆستی پارێزگارا بی، یەکم قۆناخ، دوهەم قۆناخ و سێیەم قۆناخ، دەست بۆ چی ئەبەی؟

پێشەوا ئەحمەد: ئەوەی ڕاستی بێ نیەتی هەردوولا لەسەر بووژاندنەوەیە، بەڵام گەورەترین کۆسپ، کێشەی ئیدارییە و نەبوونی چاودێری و موتابعە کردنە کە زیاتر کوبوونەوەکان تەشریفاتییە، زیاتر ڕێزگرتن و هەندێ موجاملات بووە، بەڵام ئەگەر هەر کەسێک بێت موتابعە کردنە و پلەبەندی گرنگی خاڵەکانە و جێبەجێ کردنیەتی یەکەم و دووهەم و سێهەم دوابەدوایە. یەکەم دانانی لێژنەیەکی هاوبەشی عەمەلی نێوان هەردوولا کە بتوانن ئەو پێشنیارانە و کارانەی کە پێویست بێ ببرێتە پێشەوە و جێبەجێ بکرێت، من به ئەولەویەتی کارم ئەگەر لەو شوێنەدا بم، ڕێکخستنی شوێنێکی بازرگانی بۆ ئەو وەبەرهێنەرانە لە هەرێمی کوردستان دەکەم و سەردانی کرماشان بکرێت، من چەن جارێک پێشنیاری ئەوم کرد کە ئێمە شارۆچکەیەکی مەسکوونی یان ناوچەیەکی گەشتیاری باش یان شاری یاری لەوێ درووست بکەین، یان بکرێت بینایەکی بازرگانی بۆ وەبەرهێنەران سازبکرێت بە جورێک کە بتوانن لێرەوە کاڵا ببرێتە کرماشان و بە پێچەوانەشەوە و ئەمە هەم ئاڵوگۆڕە هەم بوونی سەرمایەگوزاری بیانی لە هەر شوێنێکدا نیشانەی پێشکەوتنی سیستەمی قانوونی ئەو وڵاتەیە بۆ پشتیوانی کردنی وەبەرهێنەران کە بتوانن لەوێ، وەبەرهێنەری بکەن وەکوو چۆن ئاخەوتی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەم ڕۆژانەدا گوێم لێ بوو کە باسی ئەوەی کرد، “دەبێ هەوڵ بدرێ سەرمایەگوزاری بیانی بێتە ئێرە و دەبێ وەزارەتی دەرەوە ئاسانکاری بکات بۆ ئەوەی کە سەرمایەگوزاران ڕوو لەم وڵاتە بکەن”، کە ئەمە زۆر گرنگە و من جەختم لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێ ئاسانکاری بکەن بۆ ئەوەی سەرمایەگوزاری بیانی ڕابکێشن بۆ ناو پاریزگای کرماشان و هەرێمی کورستان و هەندی ئیمتیازی سەرمایە گوزاری و حەقی ئیقامەیان بۆ دابین بکرێت و وەکوو چۆن سەرمایەگوزاری لە عێراقدا باشە ئەو ئاسانکارییەش لەوێدا بکرێت و سەرمایەش ببرێتە ئێران.

جام کوردی: دوای ئەوەی لە ژووری بازرگانی هەڵەبجە نەمای دۆخی دەزگا فەرمی و نامەرمییەکان و بازرگان و پڕۆژەکان لەگەڵ ئێراندا لە چ ئاستێکدایە ئاخو جێگەی دڵخۆشییە یان دابەزیوە؟

پێشەوا ئەحمەد: من خۆم پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵ کونسوڵگەری هەولێر و کونسۆڵگەری سلێمانیەدا و پاش ئەوی لەو پۆستە نەمام جەنابی پارێزگاری کرماشان هاتنە سلێمانی و میوانی ئێمە بوون و ئێمە لە نزیکەوە بینیمان و گفتوگۆمان کرد و لەسەر هەندێ بابەت قسەمان کرد کە دەبێ ئێمە سەردانی ئەوێ بکەین و ئەوان ئاسانکاریمان بۆ بکەن، زۆر دڵخۆشیش بووین و گەشتێکی ناوشاریشمان کرد و کومەڵێ شتی باشی بینی و کومەڵێ پێشنیاری باشمان کرد، بەڵام بە بۆنەی گۆڕینی پۆستی پارێزگاوە، ئەو بابەتە نەکرا، ان ش اللە ئومێد ئەکەین پارێزگاری تازە ئەوەندەی کە بیستوومانە ئەوان جیددی ترن و زۆر باشن و زۆر موتابعن، ئێمەش ئەوەی پێمان بکرێت، پشتیوان بەخوای گەورە هاوکاری دەکەین.

Tags: ئێران و کوردستانپێشەوا ئەحمەدهەڵەبجە و کرماشان
Previous Post

پەرە بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران دەدرێت

Next Post

لە یەمەنەوە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج

RelatedPosts

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن
ئابووری

عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە تورکیاوە کاڵا هاوردە دەکەن

ئایار 31, 2025
Next Post
لە یەمەنەوە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج

لە یەمەنەوە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020