بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان ڕۆژی دووشەممە سەردانی ڕووسیا دەکات و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. سەردانەکە لە 21 تا 22 ی نیسانی 2025 دەبێت.
لەم سەردانەدا هاوکارییەکانی نێوان عۆمان و ڕووسیا لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکرێت.
سەردانەکەی سوڵتانی عۆمان لە کاتێکدایە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە مۆسکۆ لە گەڵ پوتین کۆبووە. ئەم سەردانە پێش دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بووە.
عۆمان نێوەندگێڕی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان دەکات و ڕووسیاش چەندین جار ئامادەیی خۆیی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاندووە./.