بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خودای گەورە
خەڵکی بەشەرەف و بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە
پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، خۆشی و دڵخۆشی بۆ من هێنایە ئاراوە.
بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پیرۆزبایی ئەم بۆنەیەتان لێدەکەم و هیوادارم پەسەندکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگایەک سەرەتای خزمەتی شایستە بێت بۆ ئەو خەڵکەی کە گەورەترین قوربانییان لە شەڕی دژ بە دەسەڵاتی سەدامی دیکتاتۆر دا بەڵام قارەمانانە وەستان و مانەوە تا هەڵەبجە ئاوەدانتر بێت و ناوبانگەکەی زیاتر بڵاوببێتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەوپەڕی ڕێز و بایەخەوە سەیری هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکات و وەک لە قۆناغە مێژووییە جۆراوجۆرەکاندا ئەوەی سەلماندووە، ئامادەیە لەم قۆناغە نوێیەشدا هاوکاری بکات و پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەم پارێزگایە بە تایبەت لە ڕێگای پارێزگا سنورییەکانەوە بەرەو پێش ببات.
فەرامەرز ئەسەدی
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر