بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتی شاندەکانی هەر دوو وڵاتیان کرد.
گەڕی سێهەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت./.