ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە وتووێژ لەگەل جام کوردی ڕایگەیاند: سەبارەت بە پێداویستییەکانی وەزارەتی تەندوورستی یان خود وردتر بلێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سپاسەوە پێشووتریش هاوکارمان بوون و ئێستەش زیاتر دەتوانێ هاوکارمان بێ، هەماهەنگی و هێزی مرۆییەکەیە لە نێوان هێزە مرۆییەکاندا بە مەشق و ڕاهێنان بە هێنانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەمووی گرنگتر کە ئێمە نزیکەی بۆ سێ ساڵ ئەچێت یەک لەسەر یەک، لە یادەکانی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە لە سی وچوارەمین و سی و پێنجمین و سی و شەشەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا، تیمێکی پسپۆری پزیشکی کۆماری ئسلامی ئێران، لە پسۆڕییەکانی هەناسە و سنگ، لەگەڵ پسپۆڕەکانی چاو هاتوونە نەخۆشخانەی بەرکەوتووەکانی چەکی کیمیایی و بە هەماهەنگی کوماری ئیسلامی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان توانیومانە باشترین و پسپۆڕترین پزیشکانی، دووبەشی گرنگی سنگ و چاو کە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی زۆرتر تووشی بوون و پێوە دەناڵێنن، بهێنینە هەڵەبجە و ئەو نەخۆشانە هەموویان ببینن و ئەدی پێویست نەکا خەڵک بچێتە دەرەوی وڵات.
ناوبراو وتیشی: هەروەها هێنانی چەن ئامێرێکی پزشکی گرنگ و کڕینیان لە لایەن خۆمانەو و کارپێکردنیان لە لایەن ئەو تیمە پزیشکەوە و ڕاهێنانیان لە ناو نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی خەڵک نەچێتە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێمە دکتۆرەکان بێنین.
نازاد مستەفا ئاماژەی دا: ئەوەی کە ئێستە بەلامەنەو زۆر گرنگە، ئەوەیە کە ئێستە پزیشکی گلێنەی چاو لە نەخۆشخانەکەماندا بکرێت. نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کە چەن پزیشکێکی پسپۆڕی چاو لەوێ ڕاهێنانیان پێ بکرێت و هەندێک لە نەخۆشەکان چارەسەریان بۆ بکرێت. بە کورتی گلێنەی چاومان پێویستە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە گلێنەی چاویان لەدەست داوە، هەروەها مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەو پزیشکانە بۆ ئەوەی چەندین نەشتەرگەری لەبەرچاویانەوە بکرێت. دوای ئەوە ئەدەواتەکان کە مایکرۆسکۆپ و ئەو شتانەیە بۆ عەمەلیات بۆ نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو پێویستمان ئەبێ.
بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە زیاتر وتی: سکۆڵۆشیپ یان وەرگرتنی چەن زەمالەیەک بۆ پزیشکان و کارمەندان لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر ئەو زانکۆیانەی کە موعتەبەرن، ئەوان بەڵگەنامەمان بدەنێ کە بە خۆڕایی بێ یان بە نرخی ڕەمزی بێت کە بدرێت بە پزیشکەکانمان، ئەمە بەدەرە لەو پێشانگا و مەعڕەزانەی کە بە ئامێری پزیشکی و پێداویستی پزیشکی و دەرمان ئەکرێتەوە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە کۆتاییدا گوتی: ڕاستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجە چەن کەسێک بە فەرمی دەعوەت بکرێن و بڕۆنە ئێران بۆ ئەوەی هەم کرانەوەیەک بێ، هەم ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکترە لێمان لەمەڕ دەسکەوتنی ئامێرەکان و هێنانیان کە زۆر ئاسانتر ئەبێ بۆ ئێمە.
ئێمە، نەخۆشخانە بیارەمان کردۆتەوە(نەخۆشخانەی هەورامان) ئێستا ئەتوانن تیمێکی پزیشکی بێتە ئەوێ یان ئێمە عەقدێکیان لەگەدا بکەین یا ئەوەی کە بە شێوازی خۆبەخشین هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین نەشتەرگەریەکان لەو نەخۆشخانەیە بکەین. بۆ ئەوەی کە لۆد لەسەر هەڵەبجە کەم بێتەوە و هەمیش ئەو نەخۆشخانەیە بە دیزانێک و بە تێچوویەکی کەمتر یا خود بە هێزی مرۆیی بتوانین هەموو پێداویستی و نوقسانەکانی داپۆشین، بەتایبەتی لە هەندێک لە ئامێرەکان کە ئەساسی وردن بۆ نموونە تەختی مێشک، تەختی ماسولکایی ال جی ئی ئێم جی، ئەوانە کە نوێن و نامۆن لای ئێمە و ئیستا تەنیا پزیشکمان دەوێ لەو بوارانەدا.