بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید بۆرد کارگێڕی گشتی کۆمپانیانی نیشتمانیی نەوتی ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکاری لە وەبەرهێنانی نەوت و غازی ئەم وڵاتەدا وتی: ئیرادەی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران ئەوەیە کە کەرتی تایبەت لە پیشەسازی نەوتدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت و بەشداری لە پرۆژە گەورەکاندا بکات.
ناوبراو وتی: پیشەسازی نەوت گرنگترین بەشی ئابوری ئێرانە و لەم پیشەسازییەدا وەبەرهێنان و گەشەپێدان دوو بابەتی جیا نین و بۆ گەیشتن بە ڕێژەیەکی زۆرتری وەبەرهێنان، دەبێت سەرمایەدانەری زیاتر بکرێت.
حەمید بۆرد وتی: کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران ئامادەیە سەرجەم دەستەبەری پێویست بۆ دابینکردنی ئاسایشی سەرمایەدانەری لە پرۆژەکانی پیشەسازی نەوتدا بخاتەڕوو./.