بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانوستانەکانی ئێران لە ڕۆما، وەک گەڕی یەکەم لە مەسقەت، بە شێوازی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگێڕیی عۆمان بەڕێوەچوو.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە لە پاش 4 کاتژمێر دانوستان، گەیشتینە بەرەوپێشچوونێکی باش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دانوستانەکانی ڕۆمای بە بەرەوپێشچوونی بەرچاو پێناسە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کەشی دانوستانەکانی بە ئەرێنی ناو برد و ڕایگەیاند کە لە سەر بەشێک لە ئامانج و بنەماکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی باش و بڕیارە دانوستانەکان بەردەوام بێت./.