بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ڕایگەیاند کە بوونی پەیوەندی لە نێوان هەر دوو وڵاتی عێراق و سوریا بە پێویست دادەنرێت و بەرژەوەندی هاوبەشی تێدایە.
ناوبراو وتی: بەڵام هاتنی سەرۆکی ئێستای سوریا بۆ عێراق هەنگاوێکی بەپەلەیە و ڕەنگە لە ئەگەری جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆی بوونی فەرمانی یاسایی، لێکەوتەیەکی زۆری بە دواوە بێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: سەرجەم سەرۆکایەتییەکانی عێراق دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دەزگای داد بگرن.
پێشتر محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا کۆبووە.
سودانی ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع ی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بانگهێشت کردووە./.