بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامار و داتاکانی ڕێکخراوی ئۆپێک پیشان دەدەن کە نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئاداری 2025 گەیشتوووەتە 73.82 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا.
نەوتی خاوی سعوودیە بە تێکڕای هەر بەرمیلێک 76.07 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە پلەی یەکەم و نەوتی کوێت بە 75.36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە پلەی دووەمدا بووە.
نەوتی خاوی جەزایر بە نرخی 72.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە پلەی چوارەمدا بووە و ئیماراتیش بە 72.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەدا بووە.
ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندووە کە تێکڕای نرخی نەوتی خاوی وڵاتانی عەرەبی لە مانگی ئادار بەراورد بە مانگی شوباتی 2025 کە 76.68 دۆلار بووە، بۆ 73.65 دۆلار دابەزیوە./.