بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حیزی نەحاما ژنڕاڵی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە میدیایەکی ئەو ڕژێمەی ڕاگەیاند کە پاش ماوەیەکی زۆر لە شەڕی غەززە، هێشتا دیلەکان ئازاد نەکراون و حەماس شکستی نەهێناوە و ئەم دۆخەش ناتوانێت درێژەی هەبێت.
ئەو ژنڕاڵەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە حەماس هێشتا ماوە و چالاکی سەربازی دەکات.
نەحاما پێکهاتەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی بە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم شکستە ناو بردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵە ستراتیژییەکانی شەڕی لوبنان، وتی: تەکتیکەکانی ئێستای سوپای لە شەڕی لوبنان لاوازن و کاریگەرییان نەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە تا تێڕوانینی سوپا نەگۆڕدرێت، سەرکەوتن مسۆگەر نابێت./.