بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەدا کۆمەڵە سوودێکی تەندرووستیی خواردنی سەوزەی کەلەرم هاتووە:
كۆئەندامی هەرس: بۆ چارەسەری برینی گەدە و ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ، بۆ دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچك، بۆ هەوكردنی ڕیخۆڵە و كۆلۆن، بۆ قەبزی، خواردنی كەلەرم (كوڵاو، هەڵم) یا ئاوی كەلەرم لە دوای كوڵاندن زۆر بەسوودە بۆ گەدەو ڕیخۆڵە و كۆلۆن.
بۆ پێست: جوانی دەداتە پێست، نیشانەكانی پیربون دوادەخات، چارەسەری زیبكە، بیرۆ، سەدەفی، برین، پێوەدانی مێرو دەكات. خۆشبونەوەی برین خێرا دەكات؛ دەكرێت بە خەڵڵات ورد بكرێت و لە ناو پارچە قوماشێكی تەڕی خاوێن دابنرێت و بدرێت لە شوێنی مەبەست یا گەڵا پانەكەی لەدوای كوتانی ڕاستەوخۆ بدرێت لە شوێنی مەبەست بۆ ماوەی 15 خولەك وە چەند جار دوبارەبكرێتەوە یا خواردنی كەلەرم زۆر بەسوودە، پەڵەی دەم و چاو؛ گەڵاكەی لە دوای بەهەڵمكردنی هەمو ڕەگەكانی لادەبرێت و دەكرێتە ناو پارچە قوماشێكی نەرم شەو دادەنرێت لە سەر دەموچاو.
بۆ قژ بەهێزكردن: نیو كوپ گەڵاكەی كە كوڵاو بێت لە گەڵ دوو كەوچكی ئاوی لیمۆ بە خەڵڵات تێكەڵ دەكرێن و ئەم تێكەڵە دەدرێت لە پێستی سەر بۆ نیو كاتژمێر دواتر دەشۆرێت و هەفتەی دوو جار.
بۆ قژ ڕوتانەوە؛ پیاڵەیەك ئاوی كەلەرم و پیاڵەیەك ئاوی خەیار تێكەڵ دەكرێن پێش نووستن و بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەك مەساجی پێستی سەر دەكرێت و سبەی دەشۆرێت، هەفتەی سێ جار، بۆ جوانی قژ؛ خواردنەوەی گیراوەیەكی پیاڵەیەك لە هەریەك ئاوی گێزەر، خەیار و كەلەرم.
بۆ دڵ و بۆرییەكانی خوێن بەسوودە، پەستانی بەرزی خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات.
ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت.
ڕێژەی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێت.
بەسوودە بۆ ئازاری جومگەكان، ڕۆماتیزم و كۆڵنج باشە.
بۆ ئێسکە نەرمە بەسوودە و گرنگە.
بەسوودە بۆ ددان و پوک.
بۆ تەندرووستی چاو باشە، ڕێگرە لە دروستبوونی ئاوی سپی و تێكچونی شەبەكەی چاو.
دژی میكرۆبە.
دژی هەوکردنی مەمکە وەكوو زەماد بەكاردێت بۆ ماوەی 20 خولەك و ڕۆژانە 1 تا 4 جار بەكاردێت بۆ ماوەی یەك تا دوو ڕۆژ.
بۆ مێشك باشە و دژی نەخۆشی زەهایمەرە.
دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە، وەكوو چارەسەر بەكاردێت بۆ شێرپەنجەی گەدە، كۆلۆن، مەمك و سییەكان.
بۆ تەندرووستی خانمانی دووگیان باشە و بەسوودە.
بۆ دابەزینی كێشی لەش بەسوودە.
پاككردنەوەی لەش لە ژەهر بەسوودە.
بۆ هەڵاوسانی جگەر بەسوودە.
بۆ كۆكە، ڕەبوو و تەنگەنەفەسی بەسوودە.
میزكردن زیاد دەكات و دژی ئاوسانی لەشە.
بۆ خانمانی دووگیان بەتایبەت بۆ هێڵنج و سەرسوڕان لە بەیانیان بیخۆن زۆر بەسوودە، وەکوو زەڵاتە ئامادەی بکەن بیخۆن.
بۆ ڕێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش چارەسەر و بەسوودە.
تێبینی: خواردنی مام ناوەند و لێدانی لە پێست بۆ ماوەیەكی كەم زیانی نییە، بەڵام دایك كە شیر دەداتە مناڵ باشترە نەیخوات، چونكە لەوانەیە ببێتە ئازاری سك لە منداڵ، هەروەها ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بە هۆی خواردنی دەرمانی شەكرە لەوانەیە ڕێژەی شەكریان لە خوێندا دابەزێت.
دوو هەفتە لە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری باشترە نەخورێت چوونكە لەوانەیە ڕێژەی شەكر كۆنتڕۆڵی تێك بچێت، لە كەمكاری ڕژێنی دەرەقی باشترە نەخورێت./.