بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە دانوستانەکان لە گەڵ ئەمریکا، وتی: ئەو سزا و گەمارۆیانەی بە سەر ئێراندا سەپێندراوە، هیچ پاساوێکیان نەبووە و نایاسایین و هەر بۆیە هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەمارۆکاندا نابینین.
ناوبراو وتی: ئێمە ئەزموونی ڕێکەوتنی ناوەکیمان هەیە و ئەو بێ بەڵێنییەی لە لایەنی بەرامبەر بینرا. هەر بۆیە ئاساییە کە ئامانج و داواکاری سەرەکی ئێمە لە ئێستادا هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکان بێت، بە شێوازێک کە کاریگەری ئاشکرا و بەرچاوی هەبێت.
بەقایی وتی: دەبێت ئێران چالاکییە بازرگانی و بانکییەکانی بە ئاسایی ئەنجام بدات و لە بەردەوامبوونیشی دڵنیا بێت و لایەنەکانی بەرامبەرش پابەندی بەڵێنەکان و جێبەجێکردنیان بن./.