بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤاتیکان ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسی بڵاوکردەوە.
هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە میدیاکانی ئەورووپا ڕۆژی شەممە چەندین وێنەی ئەویان لە ڕێوڕەسمی جەژنی پاک بڵاوکردبووە.
پاپا لەم دواییانەدا بە هۆی کێشەی هەناسەدانەوە، لەوانە هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و هەوکردنی سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
دکتۆر سێرجیۆ ئەلفیێری، یەکێک لە پزیشکە چارەسەرکەرەکانی پاپا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕەوشی تەندرووستیی پاپا بەرەو خراپبوون دەچێت و ژیانی لە مەترسیدایە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس دوایین بەرپرسی بیانی بوو کە لەم دواییانەدا لە ڤاتیکان لە گەڵ پاپا کۆبووەوە./.