بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە بەشێک لە وتارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕێکەوتنی NPT ی لە دەیەی 1960دا واژۆ کردووە و ماوەیەکی زۆرە پابەندی بنەمای دەستگەیشتن بە تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانەی ناوەکی و ڕەتکردنەوەی چەکی ناوەکییە و تەنیا وڵاتێکە بە فەتوای ڕێبەری باڵا هەر چەشنە چەکێکی کۆمەڵکوژی قەدەغە و حەرام کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەر ڕێکەوتنێک دەبێت لە سەر بنەمای دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی ئێران لە گەڵ پلانێکی چاودێری و دەستەبەرکردنی پلانی ئاشتیخوازانەی ناوەکیی ئێران بێت، تەنیا ئەم تێڕوانینەش دەتوانێت ئاسایش و دڵنیایی درێژخایەنی بەدواوە بێت.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە ڕێزگرتن لە مێژوو و شارستانیەت و کەلتور و سیاسەتی ئەو مێژووە دەوڵەمەندەی ئێران گرنگە و بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و گوشار لە دژی گەلی ئێران ماوەیەکی زۆرە ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە./.