بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید بە توندی ڕەخنەی لە کابینەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و ڕایگەیاند کە ئەم کابینەیە توانای سەرکەوتنی لە شەڕدا نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە دەستپێکردنی شەڕی غەززە، وتی: تەواوی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ کابینەی نتانیاهۆ بوو، ئەو ناتوانێت و نازانێت چۆن سەرکەوتن بە دەست بێنێت، نتانیاهۆ نازانێت چۆن سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی سەربازی بکات.
لاپید هەروەها ڕەخنەی لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: سوپا تەنانەت ناتوانێت ژمارەی پێویستی سەرباز دابین بکات./.