بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی تەکنیکیی ئێران و ئەمریکا کە بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە لە مەسقەتی پایتەختی عۆمان بەڕێوەبچێت، دواخراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە لە گەڵ کۆبوونەوەی شەممەی داهاتووی هەر دوو شاندی باڵای دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت./.