بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال عامر لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، داوایکردووە لێژنەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تاوانەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە پێکبهێندرێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا تا ئێستا نزیکەی هەزار هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر یەمەن و سەدان کەسی مەدەنی بە تایبەت ژنان و منداڵانی کردووەتە قوربانی و ناوەندە مەدەنییەکانی وەک بەندەرەکان، فڕۆکەخانەکان، نەخۆشخانەکان، کۆگاکانی ئاو و شوێنەوارە مێژووییەکانی کردووەتە ئامانج و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بووەتە هاندەری ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بە تاوان و دەستدرێژییەکان.
وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی: هێرشەکانی سەر یەمەن بە ئامانجی پشتیوانی لە کەشتیوانی لە دەریای سووردا نییە، بەڵکوو بۆ پشتیوانییە لە ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر ئەم ڕژێمە./.