بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدۆ سەرەڕای نزیکبوونەوەی لە تەمەنی 40 ساڵیدا، هێشتا لە پێکهاتەی نەسری سعوودیە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و لەم وەرزەدا زیاتر لە 30 گۆڵی تۆمارکردووە. بەڵام ئیمانوێل پێتی پێی وایە ئەم متمانە بەردەوامە بە رۆناڵدۆ لەوانەیە زیان بە تیپەکە بگەیەنێت.
ئیمانوێل پێتی لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بە ئاستی ڕۆبێرتۆ مارتینێز ڕایگەیاند: ڕۆناڵدۆ هێشتا هەمان هاندان و ئارەزووی هەمیشەی هەیە. ئەو دەیەوێت لە هەموو وەرزێک و هەموو یارییەکدا باشترین بێت. ئەو بە دڵنیاییەوە لە ئەنجامەکانی پورتوگال لە دوایین پاڵەوانێتیدا نیگەرانە و ئێستا دەیەوێت لە مۆندیالدا بدرەوشێتەوە. بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوە نییە کە ئەو لە پێکهاتەی تیپەکەدا بێت، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ڕاهێنەر توانای ئەوەی هەیە پێی بڵێت دەبێت ببێتە یاریزانی یەدەک؟
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ناکرێت ڕۆناڵدۆ لە هەموو یارییەکدا ئامادە بێت. ڕاهێنەر دەبێت بوێری هەبێت بۆ ئەوەی بە ڕۆناڵدۆ بڵێت لە هەندێک یاریدا باشترە یاریزانی یەدەگ بێت. ئەو ناتوانێت لە هەموو یاریەکاندا ئامادە بێت چونکە ئەمەش ورەی تیپەکە ئازار دەدات. بە خۆبەگەورەزانین و متمانە بەخۆبوونەکەی، ئایا ئەو بەڕاستی ئامادەیە یاریزانی یەدەگ بێت؟ ئەمە بە هیچ شێوەیەک وانییە. بۆیە لە بەر ئەم هۆکارە تەنیا ڕاهێنەرێکی بەهێز دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخە بکات./.