بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆتاییدا یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێ دەکاتەوە. پێشبینی زۆر هەبوو سەبارەت بە ڕۆیشتنی ئەم یاریزانە بەرازیلیە لە یانەی ڕیال مەدرید. لە لایەک ئۆفەرە گەورەکانی سعوودییەکان بۆ ڤینیسیۆس و لە لایەکی دیکەش کێشە زۆرەکانی ئەم یاریزانە ئەگەری جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی زۆر کردبوو. بەڵام له کۆتاییدا یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریدا گرێبەستی ئەم ئەستێرەیە درێژ بکاتەوه.
ڕۆژنامەی مارکا ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس تا ساڵی 2030 درێژ دەکاتەوە و ڕۆیشتنی ئەم یاریزانە لەم یانە ڕەتدەکاتەوە. جێی ئاماژەیە ڤینیسیۆس لە ئێستادا تا ساڵی 2027 گرێبەستی لە گەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە. یاریزانە بەناوبانگەکە 311 یاری بە درێسی ڕیال مەدریدەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی 105 گۆڵ تۆمار بکات.
باشترین ماوەی ئامادەبوونی ئەو لە ڕیال مەدرید وەرزی ڕابردوو بوو، کاتێک توانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە. ڤینیسیۆس چانسی سەرەکی بوو بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم خەڵاتە درا بە ڕۆدری لە مانچستەرسیتی./.