بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف حەکیمی یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی جیهان که وەرزێکی باشی لە پاریس سانجێرمان هەبووە و ئێستا هیوادارە لە گەڵ هەڵبژاردەی مەغریب مۆندیال بباتەوە. ئەشرەف حەکیمی لە ساڵی 2016 کە تەنیا 17 ساڵ تەمەنی بوو، یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی مەغریب ئەنجامدا.
سەرەڕای لێهاتوویی لە مۆندیالی 2022 کە مەغریب پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و ئەمەش باشترین ئەنجام لە مێژووی تۆپی پێی ئەفریقا بوو، بەڵام ئەم یاریزانە تەنیا بە بەشداریکردن لە مۆندیال ڕازی نییە.
ئەشرەف حەکیمی له چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت به ئامانجەکانی بەر له ماڵئاوایی له جیهانی تۆپی پێ ڕایگەیاند: پێم وایە زۆر باش دەبێت ئەگەر هەموو شتێک لە گەڵ پاریس ببەیتەوە. بەڵام من هەستێکی جیاوازم هەیە سەبارەت بە بردنەوە لە گەڵ هەڵبژاردەی مەغریب. مۆندیال هەموو ساڵێک بەڕێوە ناچێت، بۆیە من پێم باشترە لە گەڵ مەغریب مۆندیال ببەمەوە. ئەمە ئاواتی منە.
ئەشرەف حەکیمی، مارسێلۆ بەرگریکاری پێشووی ڕیال مەدرید بە نموونەی خۆی دادەنێت. هەروەها ئەم یاریزانە ناوی بەهێزترین هێرشبەرانی هێنا کە لە بەرامبەریاندا یاریی کردووە: کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیوس جونیۆر و رافایێل لیاو./.