بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی کە سەردانی پەکین پایتەختی چینی کردووە، ئامانج لە سەردانەکەیی بۆ وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی چین گەڕاندەوە و وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و چین لە ئاستی ستراتیژیدایە و بەردەوام لە گەڵ دۆستانی چینی سەبارەت بە گرنگترین بابەتە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات ڕاوێژمان کردووە.
ناوبراو وتی: دۆستانی چینی لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاگادار دەکەینەوە.
عێراقچی وتی: چین بەردەوام ڕۆڵی ئەرێنی و کارای لە دۆسیەی ناوەکی ئێراندا گێڕاوە و دڵنیاین کە لە داهاتووشدا هەر وا دەبێت. ئەم دانوستانانە ڕێڕەوی درووستی خۆیی هەیە بەڵام هێشتا بۆ حوکمدان زووە و بە وریاییەوە گەشبینین./.