بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە پلانی قۆناغێکی بەربڵاوتری شەڕی غەززەی داڕشتووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە لە وەزارەتی شەڕی ئەو ڕژێمەدا زیاتربوونی بودجەی شەڕی غەززە بۆ داگیرکردنی لانیکەم لە سەدا 40 ی ئەم ناوچەیە پێشبینی کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسێکی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تێچووەکانی شەڕی غەززە ئەوەندە زۆرە کە بە ئاسانی بودجەی نوێ دابین ناکرێت.
میدیایەکی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تا کۆتایی ساڵی 2024، کۆی گشتی تێچووەکانی شەڕی غەززە نزیکەی 67 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە./.