بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆری خۆراک کاریگەری لە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی تەندرووستی هەیە، بۆیە کەمی هەندێک خۆراکی بچووک کێشەی زۆری لێدەکەوێتەوە. لەم بوارەدا بۆیە هەندێک نەخۆشی جەستەیی یان دەروونی لەوانەیە وادەربکەوێت کە پەیوەندی بە خۆراکەوە نییە. بێخەوی یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە کەمی هەندێک کانزا و ڤیتامینەکان دەتوانێت ببێتە هۆی خراپترکردنی.
ئەو ڤیتامینانەی کە کەمی دەبێتە هۆی بێخەوی بریتین لە:
1- ڤیتامین B12:
ڕاستیەکە ئەوەیە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان تێکچوونی خەو و کەمی ڤیتامین B12 هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە ئێستادا توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم پەیوەندییە دەشێت بە هۆی خەمۆکی لە ئەنجامی کەمی ڤیتامین B12 دروست بێت.
2- ڤیتامین D:
کەمی ڤیتامین D لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە هۆی کەمی بەرکەوتنی پێویست لە گەڵ تیشکی خۆر درووست دەبێت. کاتێک ئاستی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا کەم بێت، یەکێک لە نیشانەکانی لە شێوەی تێکچوونی خەو دەبێت. هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە چەندە بڕی ڤیتامین D کەمتر بێت، خەوتنی مرۆڤ خراپتر دەبێت.
3- ئاسن:
کاتێک جەستە ئاسنێکی پێویستی نەبێت، ناتوانێت ترشێک دروست بکات کە پێی دەوترێت تریپتۆفان، کە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین گرنگە. سیرۆتۆنین کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر مەزاج و هەڵسوکەوت و هەروەها کوالیتی خەو هەیە. بۆیە کەمی ئاسن دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.
4- مەگنیسیۆم:
مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی خەو و هۆشیاریدا. زۆربەی توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە مەگنیسیۆم یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان دەدات و خەوی قووڵ ئاسان دەکات./.