بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە بە بێ وەرزشی ڕێکوپێک دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی چڕی ئێسک لە ناوچە هەستیارەکانی وەک ڕان و بڕبڕەی پشت. ئەمە مەترسی پووکی ئێسک زیاد دەکات، حاڵەتێک کە پەیوەندی بە لاوازی ئێسک و زیادبوونی مەترسی شکانی ئێسک هەیە.
کەمی چڕی ئێسک: نەخۆشییەکی بێدەنگ کە دەرئەنجامێکی قورسی هەیە
کەمی چڕی ئێسک بە نەخۆشییەکی بێدەنگ وەسف دەکرێت چونکە تا ئەو کاتەی مرۆڤ تووشی شکانی ئێسک نەبێت هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای تێدا نییە. ئەم شکانانە بە زۆری لە حەوز، مەچەک و بڕبڕەی پشت ڕوو دەدەن و دەبنە هۆی لاوازی، ئازاری درێژخایەن، لەدەستدانی سەربەخۆیی کەسی و تەنانەت مردن. بە گوێرەی ئامارەکان، لە سەدا 21 بۆ 30 ی ئەو کەسانەی کە تووشی شکانی حەوز دەبن لە ماوەی ساڵێکدا دەمرن.
نیشانەکانی ئەگەری کەمی چڕی ئێسک بریتین لە:
1- چەمانەوەی باڵا
2- کورتبوونەوەی باڵا
3- ئازار لە ئێسکەکان
کەمی چڕی ئێسک دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت و چارەسەر بکرێت، بەڵام دەبێت بە نەخۆشییەکی درێژخایەن دابنرێت. بۆ خۆپاراستن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە ئەم ڕێنماییانە گرنگن:
1- خواردنی میوە و سەوزەی دەوڵەمەند بە ماددە گرنگەکان
2- وەرگرتنی پێویستی کالسیۆم، ڤیتامین D و پرۆتین
3- وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنوردارکردنی خواردنەوە کحولییەکان./.