بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەوی چوار شەممە لە شاری هەولێر پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کرد.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر گرنگی هاوبەشی و بەشداری کورد و تەواوی پێکهاتەکانی سوریا لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە و مسۆگەربوونی مافەکانیان کراوەتەوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە نێو پێکهاتەکانی سوریا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەکان./.