بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆدن کە لە ئامادەنەبوونی کێڤن دی برۆین، ئەرکی تیپەکەی لە ئەستۆ گرت و بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشان کرا، ئێستا لە ژێر فشاری چاوەڕوانییەکاندایە. فۆدن کە هاوینی ڕابردوو لەگەڵ بەریتانیا گەیشتە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024، بەهۆی کێشەی جەستەییەوە دوای پشوویەکی کورت لە سەرەتای وەرزدا نەیتوانی باش یاری بکات و ئامادەنەبوونی زیانی بە تیپەکەی گەیاند.
ئەو لە سەرەتای 2025 بە 6 گۆڵ و یەک ئاسیستی گۆڵ لە چوار هەفتەی یەکەمی خولەکەدا درەوشایەوە، بەڵام ئەو درەوشانەوەیە لە یارییە گرنگەکانی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ و یاریەکانی بەرامبەر ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ لەناوچو. ئەو لە چوار یاری لە پێنج یاری رابردوودا ئامادە نەبووە و تەنیا یەک یاری کردووە.
وادیارە گواردیۆلا متمانەی بە فۆدن نەماوە و لە قۆناغێکی هەستیاری وەرزدا وازی لێهێناوە. لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەدا گواردیۆلا دانی بەوەدا نا کە کاتێکی کەمتری بە هێرشبەرەکانی داوە و ئەمەش بەرامبەر ئەوان نادادپەروەرانە بووە. لە یاریی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، کە چاوەڕوان دەکرا فۆدن یاریی تێدا بکات، گواردیۆلا جەیمس ماکاتی لە جێگەی ئەو هێنا. ئه م بڕیاره نیشان دەدات که جێگەی فۆدن له پلانەکانی گواردیۆلا لە دەستچووە./.