بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئادام قەدیرۆف کوڕی ڕەمەزان قەدیرۆف ی سەرۆکی شیشان لە تشرینی دووەمی 2024 بووە 17 ساڵ و لە ئێستادا وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
ناوبراو ئەمە سێهەم جارە کە لە تەمەنی 15 ساڵییەوە پۆستی باڵا وەردەگرێت.
ئادام قەدیرۆف پێشتر وەک پاسەوانی تایبەتی باوکی، متمانەپێکراوی زانکۆی سەربازیی شیشان و چاودێڕ لە لەشکرێکی سوپا خزمەتی کردووە.
ڕەمەزان قەدیرۆف لە ساڵی 2007 ەوە بووەتە سەرۆکی شیشان کە ناوچەیەکی موسڵمان نشینی شاخاوییە لە باشوری ڕووسیا. شیشان لە گۆڕانکارییەکانی پاش ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەت، بەردەوام هەوڵی جیابوونەوەی لە ڕووسیا داوە./.