بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە سەعید ئەمین ئەبوحوسێن پەیامنێری فەڵەستینی لە گەڵ هاوسەر و کچەکەیدا لە هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری دەیربەلەح شەهید بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەستپێکردووە و بەو هۆیەوە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون./.