بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ بە گۆڤاری تایم ی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی یان دکتۆر مەسعود پزیشکیان کۆببێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوە ڕاست نییە ڕێگریی لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران کردووە، بەڵام ئەم کارەی بۆ ئەوان ئاسان نەکردووە.
ترەمپ ڕایگەیاندووە کە لەو بڕوایەدایە دەتوانێت بە بێ هێرشی سەربازی لە گەڵ ئێران بگاتە ڕێکەوتن و هیوادارە کە ئەم بابەتە مسۆگەر ببێت./.