بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ئەمڕۆ هەینی 25 ی نیسانی 2025 بە یاوەری دوو شاندی دیپلۆماتیک و تەکنیکی بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی تەکنیکی لە گەڵ ئەمریکا، سەردانی عۆمان دەکات.
سبەی شەممە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگێڕیی عۆمان لە دوو ئاستی تەکنیکی و دانوستانکارانی باڵا بەڕێوەدەچێت.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان بەندە بە پیشاندانی نیازپاکی، جیدیبوون و تێڕوانینی ڕاست و درووست لە لایەن ئەمریکاوە./.