بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پلانێکی ئەنقەست درێژە بە لەناوبردنی کەرتی تەندرووستیی غەززە دەدات بە شێوەیەک کە ڕاگەێندراوە لە سەدا 40 ی توشبووانی نەخۆشی گورچیلە بە هۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکی و دەرمانی پێویستەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا و بە ئەنقەست لە برسێتی وەک چەکێک لە دژی فەڵەستینییەکان کەڵک وەردەگرێت تا ئەوان ناچار بە کۆچکردن لە کەرتی غەززە بکات.
حوسی وتی: برایانی تێکۆشەری غەززە بەردەوام خۆڕاگرانە بەرگری لە خەڵک دەکەن و زیان بە سوپای داگیرکاری زایۆنیستی دەگەێنن و چالاکییەکانی کەتیبەکانی قەسام لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمەی ڕوون کردووەتەوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دوژمنی زایۆنیستی لە گەیشتن بە دەسکەوتە سەربازییەکان لە شەڕی غەززە شکستی هێناوە و ڕووی هێناوەتە شانۆگەری تا خۆی وەک براوەی ئەم شەڕە بناسێنێت و ئامانجی سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستی کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی غەززەیە./.