بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە پاش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ زیاتر بووە و بە شەڕی باجەکان ناسراوە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا باجێکی زۆری بە سەر هاوردەی کاڵا و بەرهەمەکانی چیندا سەپاندووە و ئەمەش دەسەڵاتدارانی پەکینی توڕە کردووە.
گوا جیاکۆن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە هیچ دانوستانێک لە گەڵ ئەمریکادا نەکراوە و ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی باس لەمە دەکەن، درۆ و پڕوپاگەندەی میدیاییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە هەر دانوستانێک دەبێت بە ڕەچاوکردنی ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندییەکانی هەر دوو لا بێت./.